نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر کرایەوە

نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجێنسی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه‌ بنیاتنراوه‌ و تایبه‌ت ده‌بێت به‌ چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی پێشمه‌رگه‌، له‌ رێوڕه‌سمێكدا به‌ فه‌رمی ئه‌مڕۆ 24ی4ی 2019 كرایه‌وه‌.

نەخۆشخانەی پێشمەرگە بە بڕی 5 ملیۆن دۆلار به‌ ته‌واوى پێداویستییەکانی درووستکراوە، بڕیارە لە نزیک ئەو نەخۆشخانەیەش نەخۆشخانه‌یەکی گەورەترو پێشکەوتوو تر بنیات بنرێت بۆ کاتی فریاگوزاريش شوێنی نیشتنەوەی هەلیکۆپتەریش دروست دەکرێت و ئەم نەخۆشخانەیە لە  کۆتايی مانگی چواری ئەمساڵ پێشوازی لە نەخۆش دەکات.

لە رێوڕەسمەکە، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە وتاری کەریم شنگالی، وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەتی خوێندەوە، کە تێیدا سوپاسی گەل و حکوومەتی ئەڵمانیای کرد بۆ پشتیوانیکردنی بەردەوامیان لە گەلی کوردستان و پێشمەرگە لە ماوەی شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە چوار ساڵی ڕابردوو.

کەریم شنگالی هەروەها داوای لە وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش کرد، کە هاوکاریی تەواوکردنی بەشەکانی دیکەی نەخۆشخانەکە بکەن.

Back to top button