تــورکیا بە شوورا عەفرین ی دابڕاند

دەزگای ڕاگەیاندنی سانا ی سوری ئاشکرای کرد هێزەکانی تورکیا دەستیان کردووە بە درووستکردنی شوورایەکی کۆنکریتی لە دەوری شاری عەفرین لە کوردستانی ســوریا

مەبەستی تورکیا لەو شورایە دابڕاندنی عەفرین ە لە شارە کوردیەکانی دیکەیە و لەو ماوەیە دا چەندین خانوو و کێڵگەی زەیتونی ئـەو شارەی خاپوورکردوە و خەڵکێکی زۆری وەدرنا لەسەر ماڵ و موڵکی خۆیان بە بیانۆی هەبوونی پەیوەندیان لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەڵ

تورکیا پلانی وایە لە سنووری نێوان خۆی و سوریا شوورایەکی کۆنکریتی درووست بکات و ئێستا نزیکەی 564 کیلۆمەتری تەواو کردووە و لەگەڵ درووستکردنی ئەو شوورایەی کەدرێژیەکەی 70 کیلۆمەترە لە دەوری عەفرین ولە نێو خاکی سوریا ئەوە درێژی ئـەو شوورایە دەگاتە 711 کیلو مەتر

Back to top button