ئێران سه‌باره‌ت به له سێداره‌دانی 37 هاووڵاتی سعوودی ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ده‌گرێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌خنه‌یه‌كی توندی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه گرت به‌وه‌ی 37 هاووڵاتییان له‌سێداره‌داوه.
زه‌ریف له تویتێكدا ده‌ڵێت: ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌هه‌مبه‌ر سه‌ربڕینی 37 پیاو له رۆژێكدا بێ ده‌نگه ، پێده‌چێت تیمه‌كه‌ی جۆن بۆلتن و بن سه‌لمان و بن زایدو ناتانیاهۆو چه‌ندانی دیكه پارێزبه‌ندی بۆ هه‌موو تاوانێك بدۆزنه‌وه.
شایانی باسه ئاژانسی فه‌رمی سعوودیه بڵاویكرده‌وه كه به تاوانه‌كانی دامه‌زراندنی رێكخراوی تیرۆریستی، په‌لاماردانی بنكه‌كانی پۆلیس، كوشتنی كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان، هاریكارییكردن له‌گه‌ڵ دوژمنان دوێنێ ٣٧ كه‌س له‌سێداره دراون.