فازڵ میرانی وەڵامێكی كه‌مه‌رشكێنی عەلی باپیری دایه‌وه‌

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی لێدوانەکانی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە بارەی کابینەی داهاتووی حکوومەت دایەوە.

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند، پێکهێنانی حکوومەت کاریگەری لە بازاڕ کردووە، ئەوەش لە ئەنجامی دڵسۆزیی خەڵک و پەرۆشییانە بۆ پێکهێنانی حکوومەت، بۆ ئەمەش وەکوو پارتی و ”دەتوانم وەکوو حزبەکانی دیکەش داوای لێبووردن لە میللەتی خۆمان دەکەین“.

جەختیشی کردەوە کە ٩٠٪ی بابەتی پێکهێنانی حکوومەت کۆتایی هاتووە و تەنیا ١٠٪ی ماوە کە لەم هەفتەیەدا ئەوەش کۆتایی دێت.

لەبارەی قسەکانی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کە پاش بێهیوابوونی لە بەشداریپیکردنیان لە حکوومەت ڕای گەیاندبوو، حکوومەت شایستەی ئەوە نییە کۆمەڵ بەشداری تێدا بکات. فازڵ میرانی گوتی: هەموو تاکێک ئازادە ڕای خۆی دەدات، ئەمەش ڕەئی مامۆستا عەلی باپیرە، ئەم حکوومەتە دەستکەوتی خەباتی میللەتی ئێمە و شەهید و ئەنفالکراوانمانە، جا ئەو حکوومەتە بچووکە یان گەورەیە، لە هەمووی گرنگتر بیپارێزین لە پیلانی ناحەزان.

Back to top button