“دڵی بەكودەتاكەی سودان خۆشبوو، خۆی كودەتای بەسەرداكرا”

ڕۆژنامەنووسێک ئاماژەی بەوە کرد کە شاسوار عەبدولواحید یەکەمین سەرۆکە دوای عومەر بەشیر، سەرۆکی سوودان، کودەتای بەسەردا بکرێت، دەشلێت “دڵی بەكودەتاكەی سودان خۆشبوو، خۆی كودەتای بەسەرداكرا”

کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) کە شاسوار عەبدولواحید خاوەندارێتی دەکات، پەیامێکی ناوبراوی بڵاو کردەوە کە تێیدا ڕای گەیاندووە، لە دەرەوەی وڵاتە و دوای دوو ڕۆژی دیکە، دێتەوە کوردستان. هاوکات تۆمەتی توندیشی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ داوەتە پاڵ ئەوانەی بەیاننامەیان لەسەری دەرکردووە و نووسیویەتی: ”هەمووتان دڵنیا بن کە ڕاستگۆیی و ئەخلاقی جوان و دڵپاکی سەردەکەوێت، خۆفرۆشی و نامەردی و نمەک سوێران بێبەهاترین خەڵکانێکن لای کۆمەڵگا”.

لە بەرامبەردا، شەوقی کانەبی، ڕۆژنامەنووس، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئاماژەی بەوە داوە کە دوای عومەر بەشیری سەرۆکی لەکار لادراوی سوودان، شاسوار عەبدولواحید، ”یەکەم سەرۆکە کە کودەتای بەسەردا کرابێت“.

هاوکات ڕوونی کردووەتەوە کە ”زۆربەی کودەتاکان لە مێژوودا، لەکاتێکدا بوون کە سەرۆک لە گەشتدا بووە“، ئەم کودەتایەی نێو نەوەی نوێش لە کاتێکدایە کە شاسوار عەبدولواحید لە گەشت دایە.

Back to top button