سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی كێشه‌كانی مووسڵ بزانه‌ چی به‌ ئوسامه‌ نوجێفی گوتووه‌

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا باره‌گای بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە 24/04/2019، رایگه‌یاندووه‌ سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ ئوسامە نوجێفی، سەرۆكی هاوپەیمانیی قەراری عێراق کۆبووە و باسیان لە کێشە سیاسی و ئەمنییەکانی پارێزگای نەینەوا کرد.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی دا هاتووه‌”لە دیدارەكەدا، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە بە گشتی خرایە بەرباس.

له‌ كۆتایی دا باره‌گای بارزانی راشی گه‌یاندووه‌” لەبارەی کێشە ئیداری، سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی پارێزگای نەینەوا و رەوشی ژیانی هاووڵاتییانی ئەو پارێزگایە، گفتوگۆ کرا و جەخت کرایەوە، کە پێویستە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکانی ئەو پارێزگایە بپارێزرێت و بەپەلە کێشەکانی مووسڵ چارەسەر بکرێن و رێگە نەدرێت ئاسایشی ئەو پارێزگایە بکەوێتەوە بەر هەڕەشەی تیرۆریستان.

Back to top button