کەسایەتی و کۆمپانیا عیراقیەکان دەخرێنە لیستی سزاکانی ئەمریکا 

میسال ئالوسی ڕابەری حیزبی نیشتیمانی عێراقی باسی لەوە کرد کە ئـەمریکا بەنیازە هەندێ لە کۆمپانیا و کەسایەتیە حکومیەکانی عێراق بخاتە نێو لیستی سزاکان بەهۆی پابەند نەبوونیان بە سزاکانی سـەر ئێـران”.

 
گوتیشی ئەمریکا بە وردی چاودیری جموجۆڵ و پێشێلکاریەکانی بواری نەوتی عێراقی و ئێرانی دەکات و ئاسانکاریەکانی عێراق لەدژی سزایەکانی ئەمریکا لە پار ساڵەوە تاکو ئێستا و پێمان سەیرە لە سەرۆکایەتی کۆمار تا لێپرسراوانی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵیان تەنها ڕەزامەندی ئێرانە”.
 
 
ئالوسی پێـی وایە مانگی دادێ یان دوای مانگی ڕەمەزان ئـەم لیستە ئامادەدەکرێ و دەبێتە بەڵگەیەکی حاشالێ نەکراو لەسەر پاڵپشتی عێراق بـۆ سـوپای پاسدارانی ئێـران و دەوڵەتی عێراق بەرەو گێژاوێکی بێ کۆتایی دەبات”.
Back to top button