مافی مرۆڤ: داواكاری گشتی و دادگاكان رێكاری یاسایی پێویست بگرنه

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان لەسەر هەڕەشەكانی شاسوار عەبدولواحید لە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ هاتە دەنگ، ئەمەش دوای ئەوەی رایانگەیاند كە شاسوار هەڕەشەی لێ كردوون ڤیدیۆی رووتیان بڵاو دەكاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەستەی مافی مرۆڤ تایبەت بە پرسی هەڕەشەکردنی بڵاوکردنەوەی فیلمی ڕووتی پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ، هاتووە “پێویسته هه‌رچی زووه په‌رله‌مانی كوردستان خۆی بێته سه‌ر خه‌ت و هه‌ڵویستی جیدی هه‌بێت له‌مه‌ڕ ئه‌و پرس و هه‌ڕه‌شانه بۆ سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی. هەروەها ده‌زگاكانی ئه‌منی ڕێكاری پێویست بگرنه به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ره‌شه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن و ژیانی خه‌ڵك ده‌خه‌نه مه‌ترسی، به تایبه‌ت ئافره‌تان”.
دەستەی مافی مرۆڤ نووسیویەتی “داواكاری گشتی و دادگاكان رێكاری یاسایی پێویست بگرنه به‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به‌كارده‌هێنن و پێشێلی یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێی ئه‌و سكالایه‌ش ده‌كه‌ین كه په‌رله‌مانتاره‌كه تۆماری ده‌كات له دادگا. هەروەها ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و رێكخراوه‌كانی ژنان هه‌ڵویستی توند و گه‌وره ڕابگه‌یەنن بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی له پرسه جیاوازه‌كان و له كاتی هه‌لبژاردنه‌كان به‌رانبه‌ر ژنان ده‌كرێ له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و ته‌شهیركردنیان”.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە كە به داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستان هیچ چاودێریه‌ك نیه له‌سه‌ر تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هیچ رێكار و یاسایه‌ك ناتوانێ رێگر بێت له خراپ به‌كارهێنانیان، هەروەک كولتوورێكی ناشیرین و نامۆیه كه به‌رامبه‌ر ڕای جیاواز و به‌رامبه‌ره‌كان په‌نا بۆ تۆری كۆمه‌لایه‌تی ده‌برێت و به‌كارده‌هێنرێت بۆ ناوزڕاندن و له‌كه‌داركردن، كه ئه‌گه‌ر رێگری لی نه‌كرێت، مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی تاك و كۆمه‌ڵ دروست ده‌كات.
ئەمڕۆ ژنە پەرلەمانتارێکی گرووپی نەوەی نوێ ئاشکرای کردبوو کە شاسوار عەبدولواحید بە نهێنی کامێرای چاودێری بۆ داناون و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی رووتی لێ کردوون.