حه‌داد: لە بڕی هەموو جیهان شەڕمان کردووە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاریمان بکات

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە پێویستی دادەنێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری دووبارە ئاوەدانکردنەوە و پێکەوەژیان له ناوچە زیانلێکەوتووەکان بکات.
بەشیر حەداد لەمیانه‌ی بەشداریکردن لە پانێڵێکی چوارەمین کۆنفڕانسی لالش بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان لە هەولێر رایگەیاند، هەرێمی کوردستان و عێراق لە شەڕی داعشدا لە بڕی هەموو جیهان شەڕیان کردووە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری زیاتریان بکات، بۆ ئه‌وه‌ی چۆن قۆناغی داعشمان تێپه‌ڕاند، به هه‌مان شێوه ئه‌م قۆناغه‌ش تێپه‌ڕێنین.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، 24ی نیسانى 2019، چواره‌مین كۆنفڕانسی لالش، به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24، له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له شارى هه‌ولێر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.