هادی عامری قبوڵی ناكەین هیچ هێزێكی بیانی لە نێو خاكی عێراق بمێنن و بنكەیان لە عێراق هەبێت
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە بەغدا رێوڕەسمێك بۆ شەهیدانی حەشدی شەعبی بەڕێوەچوو, لە رێوڕەسمەكە جگە لە بوونی سەدان ئاڵای ئێران, سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، رایگەیاند، قبوڵی ناكەین هیچ بنكەیەكی ئاسمانی و هێزێكی بیانی لە ناو خاكی عێراقدا هەبێت.
هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، “بڕیاری دەركردنی هێزە بیانییەكان لە ناو خاكی عێراق لە ساڵی 2011ەوە لەلایەن پەرلەمانەوە دەرچووە و پێویست بە دووبارە دەركردنەوەی ناكات”.
هەروەها هادی عامری سوپاسی قوربانی و پشتیوانییەكانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانیشی كرد، بە تایبەتی لە شەڕی داعشدا, گوتیشی: “كۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕەكە جبەخانە و كۆگاكانی بۆ عێراق كردەوە و هەموو پشتیوانییەكی كردین، لەكاتێكدا هەموو لایەك لە عێراق هەڵدەهات و وای دەزانی عێراق كۆتایی دێت، وڵاتان كاتێك لە خەو هەڵسان كە داعش لە هەولێر نزیكبووەوە و ئەو كات بڕیاریاندا هاوپەیمانی لە دژی داعش پێكبهێنن”.