وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەمریكا با چیتر مشتومڕ نەكەین وەرن با رێكبكەوین و لەیەك تێبگەین

 

لەگەڵ ئەوەی تا دێت ئەمریكا سزاكانی بۆسەر ئێران زیاد دەكات بە جۆرێك لە سەرەتای ئەم هەفتەیە رایگەیاند كە تا كۆتای مانگی پێنج دەبێت هەموو وڵاتان كڕینی نەوتی ئێران رابگرن, لە بەرامبەردا جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران داوای ئالوگۆركردنی زیندانیانی نێوان هەردوو وڵاتدەكات.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی بەشداری كردنی لە چالاكییەكانی دامەزراوەی “Asia Society”ـدا لە نیۆیۆرك گوتی: “با هەوڵ بۆ ئاڵۆگۆڕكردنی زیندانییەكانمان بدەین.. من ئامادەم ئەو كارە لە ئەستۆ بگرم و دەسەڵاتی ئەوەم هەیە”.

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: بەر لە 6 مانگ بە ئیدارەی سەرۆكی ئەمەریكای راگەیاندبوو‌، كە تاران ئامادەیە رێككەوتنێك بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زیندانییەكانیان لەگەڵ واشنتۆن بكات، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێكی ئەم پێشنیازەی نەدراوەتەوە.‌

روونیشیكردەوە، “ئێران هەموو ئەو تۆمەتانە بێ بنەما دەزانێت، كە ئاراستەی ئەو كەسانە كراون، كە لە‌ زیندانەكانی ئەمەریكا بەند كراون، لەكاتێكدا ئەمەریكاش ئەو تۆمەتانە بە پڕوپوچ وەسف دەكات، كە خراونەتە ئەستۆی بەندكراوانی ناو زیندانەكانی ئێران”.

بۆیە وەك زەریف دووپاتیكردەوە، “با چیتر مشتومڕی لەبارەی ئەو بابەتە نەكەین و وەرن با دەست بە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەكانمان بكەین”، گوتیشی: “من وەك وەزیرێك ئەو دەسەڵاتەم هەیە جێبەجێكردنی ئەو پرسە مرۆییە لە ئەستۆ بگرم”.

سەرچاوە: رۆیتەرز

Back to top button