ئەبو مەهدی موهەندیس: شانازی دەكەین ئەگەر حەشدی شەعبی لەگەڵ سوپای پاسداران خرابێتە لیستی تیرۆر

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە بەغدا رێوڕەسمێك بۆ شەهیدانی حەشدی شەعبی بەڕێوەچوو, لە رێوڕەسمەكە جگە لە بوونی سەدان ئاڵای ئێران, بە جۆرێك لە ناو بردنی داعش بە دەستكەوتوو هۆكاری سەرەكی پاڵپشتی ئێران دەزاندرا, هەروەها جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی گوتی شانازی دەكەین كە ئەمریكا بمانخاتە لیستی تیرۆر

ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە میانەی پێشكەش كردنی وتارێكدا رایگەیاند كە :” لە شەڕی رووبەروو بوونەوەی داعش ئێران پاڵپشتی سەرەكی هێزە عێراقیەكان بوو تەنانەت جبە خانەكانیان والاكردبوو بۆ ئێمە.

هەروەها جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی:” سوپاسی ئێرانی كرد كە هێزەكانی ئەمریكای خستۆتە لیستی تیرۆر, لە بەرامبەریشدا رایگەیاند كە زۆر شانازی دەكات هێزەكانی حەشدی شەعبی لەگەڵ سوپای پاسداران خراوەتەوە لیستی تیرۆر.

Back to top button