واشنتۆن حیزبوڵای لوبنانیش سزا دەدا
ئەمڕۆ وولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ژمارەیەك كەسایەتی و لایەنی سەر بە حیزبوڵا ی لوبنانی سزادا ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو سزایانەی كە واشنتۆن بەسەر حزبوڵای لوبنانیدا سەپاندويةتى.
بە پێی بڵاوكراوەیەكی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكی كە لەسەر تۆڕی ئەلیكترۆنی ئەو وەزارەتە بڵاو كراوەتەوە دوو كەسایەتی خراونەتە لیستی سزاكانەوە كە یەكێكیان بەلجیكی و ئەوی دیكەش لوبنانیەز
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كردبوو كە سەرجەم سەرچاوە داراییەكانی حزبوڵای لوبنانی دەخاتە چوارچێوەی سزاكانیەوە و لەپێناو بڕینی سەرجەم سەرچاوە داراییەكانی ئەو ڕێكخراوە لە جیھاندا.