كوردێك دەبێتە سەرۆكی شارەوانی لامبێس لە بەریتانیا
دوای ئەوەی ساڵی رابردوو لە كردەیەكی تیرۆریستی هێڕش دەكرێتە سەر ژمارەیەك هاوڵاتی لەندەن لە شاری لامبێس, ئیبراهیم دۆغۆش وەك یەكێك لە پاڵەوانەكانی بەریتانیا ناوی لە میدیاكان هات, هەروەها پاش بیست ساڵ لە ئەندامێتی حزبی كرێكارانی بەریتانیا ئەمڕۆ دۆوای هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی بەریتانیا ئەو هاوڵاتیە كوردە بووە سەرۆكی شارەوانی لامبێس.
ئیبراهیم دۆغۆشسەرۆكی هەڵبژێردراوی شاری لامبێس رایگەیاند: “خۆشحاڵم كە هەڵبژێردرام وەك سەرۆكی شارەوانی لامبێس. شانازیش بەوە دەكەم، یەكەم كوردم پۆستی سەرۆكی شارەوانی لەم شارە وەرگرم”.
لە بارەی گرنگی پۆستە كە سەرۆكی شارەوانی لامبێس ، “دوگۆش” گوتی: “وەك كورد دەخوازین لە بەریتانیا پۆست و پێگەی گرنگ بەدەستبهێنین, هەروەها كار بۆ ئەوە دەكەم لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بچمە ئەنجوومەنی گشتیی بەریتانیا(پەرلەمان)ەوە”.
ساڵی رابردوو، “دۆگۆش” خەڵاتی “ئازایەتی” لە بەریتانیا بەدەستهێنا. بە هۆی ئەوەی لە كاتی كردەوە تیرۆریستییەكەی ناوچەی پردی “وێستمنستەر”، هاوكاری هێزە ئەمنییەكانی وڵاتەكەی كردبوو.
“ئیربراهیم دۆگۆش” ماوەی 20 ساڵە لە ریزی دووەم گەورە پارتی بەریتانیا، “پارتی كرێكارانی بەریتانیا” كار دەكات. هاوكات وەك بازرگانێك خاوەنی زنجیرەیەك چێشتخانەیه لە لەندەن. هاوكات ماوەی چەندین ساڵە وەك راوێژكاری “پارتی كرێكارانی بەریتانی” لە ئەنجوومەنی “لامبێس”ی لەندەن كاریكردووه.