دیپلۆماتكارێكی نێوده‌وڵه‌تی: ئیداره‌ی تره‌مپ پڕه له دۆستانی كورد
خواكوڕك
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی هه‌والێكی له‌سه‌ر زاری مەهمەت ئۆغوتچوی دیپلۆماتكاری نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه، “تره‌مپ چه‌ند كه‌سێكی تایبه‌تی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستنیشان كردووه كه هه‌موویان دۆستی بارزانی و كوردن”.
مەهمەت ئۆغوتچو كاربەدەستی باڵا لەئاژانسی نێودەوڵەتی وزە و بریتش گاز، له‌بابه‌تێكدا كه بۆ به‌شی توركی مالپه‌ڕی جه‌زیره نووسیوه‌تی ده‌ڵێت، ” له‌ئه‌گه‌ری داواكاری كوردەكان سه‌باره‌ت به سەربەخۆیی، یان هەژموونێكی یەكسان لەبەغدا، ئەوا لەواشنتۆن ئیدارەیەك بوونی دەبێت، كە بەجدی گوێیان لێبگرێت و پشتیوانیان لێبكات”.
ئۆغۆتچوو ناوی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك دێنێت كه نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه و نوسیویه‌تی، ”ژمارەیەك لەڕاوێژكارە هەرە گرنگەكانی ترەمپ هاوپەیمانی ئێجگار نزیكی كوردەكانن”.
ئەو دیپلۆماتكارەی پێشووی ئەمریكا، نموونەی بەوە هێناوەتەوە، كە جەنەراڵ مایك فلین چاوەڕوان دەكرێت ببێتە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، كەسێكە لەباكووری عێراق هاوشان لەگەڵ پیشمەرگە و دەزگا هەواڵگرییەكانی كوردەكاندا ئۆپەراسیۆنی تایبەیان ئەنجامداوە.
هەروەها ئەوەشی راگەیاندووە “هەریەك لەجۆن بۆڵتن و نوت گینگریچ، كەسانێكن هەڵوێستیان بەئاراستەی كوردستانی سەربەخۆ هەبووە، سیناتۆری ویلایەتی ئالاباما، جێف سێژنس، كە چاوەڕوان دەكرێت ببێتە وەزیری بەرگری لەكۆتایی ساڵەكانی 1990دا داوای ئەوەی دەكرد، كە ئەمریكا گرەنتی بداتە كوردەكان”.
ئەوەشی ئاشكراكردووە، یەكێك لەباڵیۆزانی پێشووی ئەمریكا لەبەغدا، زاڵمای خەلیلزاد راوێژاكاری بۆ بارزانی كردووە، كە یان دەبێتە نوێنەری تایبەتی سەرۆك، یان دەبێتە جێگری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی نزیك.
مەهمەت ئۆغوتچو باسی لەوەش كردووە، مایك رۆجەرزو وەلید فارسی بەڕەگەز لوبنانی، كە لەتیمەكەی ترەمپدان‌و چاوەڕێ دەكرێت ئەركی هەستیاریان پێبسپێردرێت، كەسایەتی نزیك‌و دۆستی كوردن.