ئاراس حەسۆ میرخان: سبەی مەكتەبی سیاسی پارتی وەڵامی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ زیادكردنی جێگری سەرۆكی هەرێم تاوتوێدەكات

 

دوای ئەوەی پرسی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەت بە هۆی داخوازیە زۆرەكانی یەكێـتی نیشتمانی كوردستان گرفتی تێكەوت بە تایبەت لە پرسی زیاد كردنی جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان, دواجار بزووتنەوەی گۆڕان رازی بوو بە زیاد كردنی جێگرێك لە بەرامبەر پێدانی پۆستی یاریدەدەری حكومەت بۆ كاری چاكسازی, لە بارەی داواكاریەكانی گۆڕان بڕیارە سبەی مەكتەبی سیاسی پارتی كۆببێتەوە تاوتوێی داواكاریەكەی گۆڕان بكات.

د.ئاراس حەسۆ، ئەندامی سەركردایەتی پارتی لەو بارەیەوە ڕاگەیاندووە: “سبەی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتییە و بریارە لەسەر وەڵامەكەی گۆران گفتوگۆ بكرێت”.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی گوتیشی: “ڕەنگە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ یەكێتی رێككەوتن واژۆ بكەین”.

Back to top button