هێزێكی ئه‌منی هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵی نهێنی شاسوار له‌ناو گوندی ئه‌ڵمانی ده‌ستبه‌سه‌ر گرته‌ ڤیدیۆكاندا ده‌گرن

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ ئه‌مشه‌و درانگانی شه‌و هێزێكی ئه‌منی له‌ سلێمانی هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر گوندی ئه‌لمانی و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ دا ده‌گرن كه‌ هه‌ره‌شه‌ی پێ له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌كان كرابوو”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كه‌ی شاری سلێمانی، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر گوندی ئه‌لمانی ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر كۆمپیوته‌رێك، گومان ده‌كرێت، ڤیدیۆ و زانیاریی تێدا بێت، کەهه‌ره‌شه‌ی پێ له‌  ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌كانی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێی  كرابێت”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌و باره‌یه‌وه‌ زانیاری ئاشكرا ده‌كات، هێزه‌ ئه‌مینیه‌كه‌ زانیاریان هه‌بووه‌ كه‌ كۆمپیوتەرەکە له‌ كۆشكێكی گوندی ئه‌لمانیه‌ و چوونه‌ته‌ ئه‌وێ و كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان ده‌ست به‌سه‌رداگرتووه‌”.

Back to top button