لەبەر ئەم هۆکارانە شیر مەخۆرەوە

لە نوێترین توێژینەوەکاندا باس لە زیانەکانی شیر دەکرێت لەگەڵ ئەوەی سەرچاوەیەکی باشی کالسیۆمە و سوودی بۆ تەندروستی هەیە و هەر لە کۆنەوە ئامۆژگاری کراوە کە پێویستە هەموو کەس شیر بخواتەوە.

لە ڕاستیدا جەستە باشتر دەتوانێت ئەو کالسیۆمە هەڵبمژێت کە لە ڕووەکدا هەیە وەک لەو کالسیۆمەی کە لە شیردا هەیە.

توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن زۆر خواردنەوەی شیر چەند زیانێکی بۆ تەندروستی هەیە، لەوانەش:

  1. بەرگەنەگرتن بەرامبەر لاکتۆس: شیری مانگا شەکری زیاترە کە پێی دەوترێت لاکتۆس و بە ئاسانی هەرس ناکرێت و لە هەندێک کەسدا دەبێتە هۆی دڵتێکەڵهاتن و سکچوون ئازاری ناوسک و ئاوسانی سک.
  2. کۆلسترۆلی بەرزە: جیاواز لە ڕووەک، ڕێژەی کۆلسترۆل لە شیردا بۆ یەک پەرداخ ٢٤ میلیگرامە.
  3. ئێسکەکان لاواز دەکات: توێژینەوەیەکی سوویدی باس لەو ژنانە دەکات کە ڕۆژانە شیر دەخۆنەوە و دەڵێت ئەگەری شکانی ئێسکیان لە کەسانی دیکە زیاترە کە شیر ناخۆنەوە.
  4. ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات: توێژینەوەکان باس لە زۆر خواردنەوەی شیر دەکەن و دەڵێن شیر و بەرهەمەکانی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات زیاددەکات.

توێژینەوەکان ناڵێن شیر هیچ بەسوود نیە بەڵام ئامۆژگاری دەکەن کەمتر بخورێتەوە.

Back to top button