خەیار دەتوانرێت بۆ ئەم شتانەش بەکاربهێنرێت
بەهۆی دەوڵەمەندی خەیار بە ئاو کە ڕێژەی ئاو تێێدا بریتییە لە ٪٩٥، هەمیشە جەستە بە تەندروستی و شێداری دەهێڵێتەوە و یارمەتی دەدات لە ژەهرەکان ڕزگاری بێت.
سوود و بەکارهێنانەکانی خەیار بۆ جەستە:
- دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی A, B,C و کانزاکانی مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و سلیکۆن و مەنگەنیز.
- ئاوسانی چواردەوری چاوەکان ناهێڵێت.
- کێشەکانی هەرس چارەسەر دەکات.
- چارەسەری قەبزی دەکات.
- بەسوودە بۆ تەندروستی جومگەکان.
- پەستانی بەرزی خوێن دادەبەزێنێت.
- کرمی شریتی لە ڕیخۆڵەکاندا ڕادەدات.
- بەسوودە بۆ ددان و پوکی ئاوساو.
- بەسوودە بۆ تووشبوانی شەکرە.
- قژ جوان دەکات.
- بەسوودە بۆ تەندروستی ئێسکەکان.