دیداری لووتکەی پۆتین و کیم جۆنگ دەستی پێ‌کرد
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا و كیم جۆنگ ئونی سه‌رۆكی كۆریای باكور له دیدارێكی مێژوویی و چاوه‌ڕواننه‌كراودا یه‌كه‌م دیداری لووتكه‌ی نێوانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش دوای شكستی دیداری تره‌مپ و كیم دێ كه له ماوه‌ی ڕابردوو له هانوی ڤێتنام ئه‌نجام درا.
دیداره‌كه‌ی پۆتین و كیم جۆن ئوون له شاری فلادیڤوستوكی كه‌ناراوی ئه‌وپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووسیایه، دوای ئه‌وه‌ی كیم جۆنگ ئۆن له سێشه‌مه‌وه له ڕێی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی تایبه‌ته‌وه له پیۆنگیانگه‌وه به‌ره‌و فلادیڤۆستۆك كه‌وته ڕێ، له شاری فلادیڤوستوكی كه‌ناراوی ئه‌وپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووسیایه، دوای ئه‌وه‌ی كیم جۆنگ ئۆن له سێشه‌مه‌وه له ڕێی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی تایبه‌ته‌وه له پیۆنگیانگه‌وه به‌ره‌و فلادیڤۆستۆك كه‌وته ڕێ.
له كاتی پێشوازی لێ كردنی، پوتین بۆ ڕۆژنامه‌وانان گوتی، دڵخۆشه كه سه‌رۆكی كۆریای باكور ده‌یه‌وێ پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئاسایی بكاته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له دیداری لووتكه‌ی ڕابردوو سه‌رۆكی كۆریای باكور و ئه‌مه‌ریكا شكستیان هێنا.
زیاتر گوتی، ده‌مانه‌وێ پشتیوانییه‌كی ئه‌رێنی له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا بكه‌ین، مۆسكۆ و پیۆنگیانگیش كاری زۆریان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، به تایبه‌ت له ڕووی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كان، له به‌رانبه‌ردا كیم جۆنگ ئۆنی سه‌رۆكی كۆریای باكور دووپاتی كرده‌وه، كه خوازیاره، پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ببات، دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و دیداره كاریگه‌ری هه‌یه و یارمه‌تی ده‌دا له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری هه‌ندێ ڕێوشوێن و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه.