په‌رله‌مان به‌دواداچوون له‌سه‌ر پرسى ئاو و كاره‌بای نیشتیمانى ده‌كات

لێژنه‌ى  لیژنه‌ى وزه‌و سامانه‌ سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، به‌سه‌رپه‌رشتیى به‌ڵێن ئیسماعیل، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌

لێژنه‌كه‌ رایده‌گه‌یه‌نن له‌خاڵێكى نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ پرسی كاره‌باى نیشتیمانی كرا و بڕیاردرا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاره‌باى هه‌رێم بانگهێشتى لیژنه‌كه‌ بكرێت

لێژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌ سروشیتیه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانى له‌په‌رله‌مانى كوردستان  راشیده‌گه‌یه‌نێت  بانگهێشته‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی دابه‌شكردنى كاره‌باو سوودوه‌رگرتن له‌ ئاوى ئه‌مساڵ بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باى زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت

Back to top button