مەكتەبی سیاسی پارتی 14ههمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی چاكسازی توركمانی پیرۆزدهكات
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهیامێكدا چواردهههمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی چاكسازی توركمانی پیرۆز دهكات و تیایدا هاتووه:
بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی سەركردایەتی پارتی چاكسازی توركمان، بەبۆنەی چواردهههمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوە و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین، هیوادارین لە كار و چالاكیەكانتان هەردەم بەردەوام بن و لە پێشكەوتن دابن.
بەو بۆنەیە زیاتر جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگیی و قووڵبوونەوەی گیانی برایەتی و پێكەوەژیانی نێو پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانیی و تەبایی و یەكڕیزی گشت هێزولایەنە سیاسیەكان لەپێناو پاراستن و بەرەوپێشبردنی هەرێمی كوردستان و دەسكەوتەكانمان.
ئومێدەوارین بە هەموو لایەك بتوانین کاری پێکەوەیی پتەوتر و بەهێزتر بكەین و درێژە بەخەبات و تێكۆشانی هاوبەش بدەین بۆ دابینكردنی دواڕۆژێكی گەشتر بۆ كوردستانیان و گەیشتن بە ئامانجە رەواكانمان. دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن..
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان