کەسانی نزیک لە شاسوار عەبدولواحید دەستگیر کران

دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان لەسەر هەڕەشەكانی شاسوار عەبدولواحید لە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ هاتە دەنگ، ئەمەش دوای ئەوەی رایانگەیاند كە شاسوار هەڕەشەی لێ كردوون ڤیدیۆی رووتیان بڵاو دەكاتەوە.

چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە میدیایانی راگەیاند “بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥-٤-٢٠١٩ دوو بەرپرسی نەوەی نوێ دەستگی کراون دوای ئەوەی پۆلیس بە دواداچونی بۆ ئەو نامە و هەڕەشانە کردووە کە لە پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ کراون”.

بەپێی زانیارییەکانی خواكوڕك، هەریەکە لە سکرتێر و بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەستبەسەر کراون و تەواوی مۆبایل و هۆکارەکانی پەیوەندی کردنی شاسوار عەبدول واحیدیش دەستی بەسەردا گیراوە.

دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ چوارشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩، شادیە نەوزاد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ ئاشکرای کرد کە شاسوار عەبدولواحید و “باندەکەی” هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ڕووتیان لێی کردووە و کامێرای نهێنیشیان لە کابینەکانی چاڤیلاند داناوە.

 

Back to top button