راگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێرەوە

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و تێیدا ھاتووە: ئەمرۆ نیوەڕۆ ھێزەکانمان توانیان تۆمەتبار )ئەمیر فاروق( ناسراو بە )ئەمیر قولی(
دەستگیر بکەن کە فەرمانی دستگیرکردنی ھەبوو بەپێی ماددەی ) ٤١ (ی مخدرات و پێشوتریش لەسەر کەیسی کوشتن حوکمدرابوو و پێشینەی لەچەندین تاواندا ھەبووە.

ئاماژە بەوەشكراوە كە لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا ڕووبەڕووی ھێزەکانمان بۆتەوە و تەقەی کردووە و نارنجۆکێکی دەستی ھاویشتووە و پاشان بە برینداری دەستگیرکرا.

ئاسایشی ھەولێر دڵنیایی دەداتە ھاوڵاتیان و دەلێت: لێرەدا ھاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە وەکو چۆن بەڵێنمان داوە ھیچ تاوانبارێک لەدەستی یاسادا رزگاری نابێت.

 

Back to top button