دادگای سلێمانی بڕیارێك له‌باره‌ی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی ده‌دات
خواكوڕك
رێكه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتی له‌باره‌ی پۆستی پارێزگار و پۆسته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ، نه‌چووه واری جێ به‌جێكردنه‌وه و ئه‌مرۆش بڕیارێكی دادگا به‌ته‌واوی رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
رۆژی 25 ئابی ئەمساڵ له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی به‌سه‌رپه‌رشتی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، بە بڕیاری ژمارە 13 ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاری بەخشینی بۆ ئەكرەم شەریف جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەركرد، كه‌سێكی دیكه‌ی به‌ناوی ئه‌نوه‌ر تاهیر بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان كرد.
لەبەرامبەر ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەكرەم شەریف جێگری پێشووی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، لە دادگەی كارگێڕیی پارێزگای سلێمانی سكاڵای یاسایی تۆمار كرد و ئەمڕۆش دادگە لەبارەی سكاڵاكەیەوە بڕیاری لە بەرژەوەندی ئەكرەم شەریف دەركرد.
به‌پێی بڕیاری دادگا، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌كره‌م شه‌ریف پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی وه‌رده‌گرێته‌وه، به‌مه‌رجێك بۆماوه‌ی 30 رۆژ كەس تانەی لێ نەدات و تێهەڵچوونەوەی بۆ نەكرێ.