وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی ھەولێر دەكات

بڕیاره‌ یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 28ی نیسان/ ئه‌پریلی 2019، مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان بڕیاره‌ له‌و گه‌شته‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌ردانی به‌غدا، به‌سره‌ و هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش كۆببێته‌وه‌.

پێشتر محەمەد كایا، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەكری باكووری كوردستان لە كاتی سەردانكردنیان بۆ دامەزراوەی كوردستان24 راگەیاندبوو، ھەفتەی داھاتوو مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات.

Back to top button