فەرەنسا: ئاسایشی ھەرێمی كوردستان بۆ وەبەرھێنان لەبارە
دووه‌م كۆنفرانسی خاوه‌نداریی هزری له‌پێناو پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی، له‌نێوان كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا دۆمێنێك ماس, كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا دووپاتیكرده‌وه، ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكدایه كه كۆمپانیا و سه‌رمایه‌گوزارانی وڵاته‌كه‌ی ده‌توانن به ئاسانی كاری وه‌به‌رهێنان لێی ئه‌نجام بده‌ن، داواشی له كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی كرد، له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی جیاواز بكه‌ن.
له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان هه‌رێم و فه‌ره‌نسادا، ئه‌وه‌ی بۆ بازرگانان و خاوه‌ن كارگه‌كان گرنگه, پاراستنی به‌رهه‌مه‌كانیان و ڕێگریكردنه له هێنانی به‌رهه‌می ساخه‌ته و ناتهندوورست، بۆ ئه‌م به‌سته‌ش ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر ده‌یه‌وێت له‌رێگای په‌رله‌مانه به یاسایه‌ك ئه‌و كاره بنبڕ بكات و ئاسانكاری ته‌واو بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان بكه‌ن.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا ته‌واوی نوێنه‌ری وهزهراته په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌شدار بوون و سه‌رجه‌م كیشه‌كان و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنیان كرایه یاداشتنامه‌یه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكرێت، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی و ڕێگریگرتن له‌به‌رهه‌می ساخته‌ی هاورده‌كراو.