“نه‌وتی كه‌ركووك به قاچاغ بۆ به‌سره ده‌نێردرێت”
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌رده‌وام نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێگای قاچاغەوە ده‌برێته ده‌ره‌وه و چاوپۆشیشی لێ ده‌كرێت.
عه‌دنان كه‌ركووكی, بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “دۆخی ئیدارى و كارگێری و ئه‌منیی كه‌ركووك تێك چووه، له شارێك ناچێت كه دۆخێكی ئاسایی هه‌بێت. ئەگەر له‌جیاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا حه‌شد بریار بدات و له شوێنی پارێزگار، به‌غدا بڕیار ده‌ربكات و ئه‌منییه‌تی شاریش هه‌ر ڕۆژه و به‌ده‌ست گرووپێكه‌وه بێت، واته تێك چووه، بۆیه تا دۆخی ئه‌و شاره ئاسایی نه‌كرێته‌وه دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یەی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت”.
کەرکووکی گوتیشی: “نه‌وتی كه‌ركووك ئێستا ڕاسته‌وخۆ بۆ ئێران ناچێت، به‌ڵكو به‌قاچاغ ده‌برێت بۆ به‌سره، له‌وێشه‌وه بۆ ئێران، ئه‌م حاڵه‌ته به‌رده‌وامه و خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌رده‌وام سه‌یری ده‌كه‌ن”.