فوئاد حسێن بە سەرۆكی خوڵی داهاتووی بانكی عەرەبی هەڵبژێردرا

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی 48ەمینی دەستەی داراییەكانی عەرەبی لە كوێت بەڕێوەچوو, هەردوو ئەنجومەنی پارێزگارانی بانكی عەرەبی بۆ گەشەپێدانی ئابووری وەزیری دارایی عێراق بە سەرۆكی خولی داهاتوو هەڵبژارد.

فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق كە هاوكات جێگیری سەرۆك وەزیرانیشە بۆ كاروباری ئابووری بە سەرۆكایەتی شاندێكی وەزارەتی دارایی بەشداری لە 48ەمین كۆبوونەوەی ساڵانەی دەستە داراییەكانی عەرەبی كرد كە 25ی ئەم مانگە لە كوێت ئەنجام درا.

لە كۆبوونەوەكەدا، فوئاد حوسێن بە سەرۆكی خولی داهاتووی بانكی عەرەبی بۆ گەشەپێدان هەڵبژێردرا كە لە مەغریب گرێ دەدرێت.

Back to top button