خاوەنی بیرۆكەی دابەشكردنی عێراق كاندیدی سەرۆكایەتی ئەمریكایە

 

پرسی دابەشكردنی عێراق بۆ سێ‌ ولاتی جیاواز لە ئەمریكا, لە نەخشە رێگای سیاسی و ئەو ستراتیجەی جۆ بایدن جێگری سەرۆكی پێشووی ئەمریكا سەرچاوە دەگرێت, لەگەڵ دیاری كردنی كاندیدی سەرۆكایەتی لە لایەن حزبەكانی كۆماری و دیموكراسی, جۆ بایدن خۆی بۆ سەرۆكایەتیی وڵاتەكەی كاندید دەكات.

جۆو بایدن، سیاسەتمەدار و جێگری سەرۆكی پێشووی ئەمریكا(جێگری باراك ئۆباما لە 2009-2017)، بە فەرمی كاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا لە ساڵی 2020، راگەیاند.

جۆ بایدن، كە لە ساڵی 1942 لە دایك بووە، سەر بە پارتی دیموكراتەكانی ئەمریكایە.
لە ساڵی 2008، جۆ بایدن بیرۆكەی دابەشكردنی عێراقی بۆ سێ هەرێمی كورد، سوننە و شیعە داهێنا و رایگەیاند، تەنیا ئەو دابەشكردنە كۆتایی بە كێشەكانی عێراق دەهێنێت.
بڕیارە لە 11ـی 2020، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا ئەنجام بدرێ و سەرۆكی ژمارە 46ـی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرێت.

Back to top button