وەزیری بەرگری سریلانكا بە هۆی تەقینەوەكانی وڵاتەكەی و ئەو بۆشاییە ئەمنیەی دروست بووە دەستی لە كاركێشایەوە
دوای ئەوەی سەرتای هەفتە زنجیرەیەك تەقینەوە لە چەند ناوچەیەكی سریلانكیا بە تایبەتی پایتەختی ئەو وڵاتە روویدا, وەزیری بەرگری سریلانكا دوابەدوای تەقینەوەكان و گیانلەدەستدانی زیاتر لە 300 كەس دەستی لەكاركێشایەوە و بە ئاژانسەكانیشی راگەیاند، لەلایەن ئەوەوە هیچ كەمتەرخەمییەك نەبووەتە هۆی تەقینەوەكان.
هەمەسیری فێرناندۆ گوتی ئەو خۆی هیچ هەڵەیەكی ئەنجامنەداوە، بەڵام دەڵێت بەرپرسیارییەتی ئەو دامودەزگایانەش دەگرێتە ئەستۆ كە لەژێر دەسەڵاتی ئەودابوون.
فێرناندۆ دەڵێت دەزگا ئەمنییەكان چالاكانە بەڕووی راپۆرتە هەواڵگرییەكانەوە دەچوون كە دەیانگوت ئەگەری روودانی هێرشێكی لەمجۆرە لە ئارادایە.
بەهۆی زنجیرە هێرش و تەقینەوەكانی رۆژی یەكشەممەی جەژنی قیامە لە كۆلۆمبۆی پایتەختی سریلانكا لانیكەم 359 كەس گیانیان لەدەستدا و 500 كەسی دیكەش برینداربوون.