بیست چەکداری حوسیەکان بەدیل گیران
لە درێژەی مڵملانێكانی نێوان هێزەكانی یەمەن, ئەمڕۆ لە رووبەروو بوونەوەیەكی چەكدارانی حوسی نزیك لە ئێران لە لایەن سوپای یەمەن دەستگیركران.
ھێزەکانی سوپای یەمەن ڕایان گەیاند کە لە شاری ضالع توانیویانە شانەیەکی چەکداری حوسیەکان دەستگیر بکەن کە لەنێویاندا سەرکردەیەک ھەیە.
ئەو چەکدارانە ویستویانە لە ڕێیەکی نھێنیەوە خۆیان بگەیەننە جێیەکی ئارام بەڵام دواتر ناچار بوون خۆیان رادەستی ھێزەکانی یەمەن بکەن و لە نێو گیراوەکانیشدا عەمید یەحیا کوبەیسی بەرپرسی ھێزی پیادەی ٩١٢ ی حوسیەکان ھەیە لەگەڵ نۆ ئەفسەری دیکە