بە زەیتی زەیتوون حەوت کێشەی تەندروستی چارەسەر بکە

زەیتی زەیتوون یەکێکە لە زەیتە هەرە باشەکان و هەر لە کۆنەوە بۆ چارەسەری زۆر کێشەی تەندروستی بەکارهاتووە و تاوەک ئێستاش جگە لەوەی لەگەڵ خواردندا بەکاردێت و زەیتێکی بەتامە، بۆ چارەسەری کێشە تەندروستییەکان و لە بواری جوانکاریشدا بەکاردێت.

حەوت سوودی تەندروستی زەیتی  زەیتوون:

  • یارمەتی ڕێک کردنەوەی کێشی لەش دەدات.
  • ئازاری گوێچکە کەم دەکاتەوە.
  • فشاری بەرزی خوێن کەم دەکاتەوە.
  • پارێزگاری لە خرۆکە سوورەکانی خوێن دەکات دژی تێكچوون.
  • ئێسکەکان بە تەندروستی دەهێڵێتەوە و ئەگەری تووشبوون بە شاشبوونی ئێسک کەم دەکاتەوە.
  • ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە جۆری دووەمی شەکرە.
  • ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.
Back to top button