بیبه‌ری سوور مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات كه كاپسایسین، مادده‌یه‌ك كه له بیبه‌ری سووردا هه‌یه، له‌وانه‌یه ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ڕابگرێت.
به‌پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریكا، شێرپه‌نجه‌ی سی، هۆكاری یه‌كه‌می مردنی ژن و پیاوه‌كانه له ئه‌مریكا به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه به‌راورد ده‌كات كه له ساڵی 2019 دا، 228150 كه‌س توشی شێرپه‌نجه‌ی سی ببن و 142670 كه‌س به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه بمرن.
توێژینه‌وه نوێیه‌كه پێشنیار ده‌كات كه له‌وانه‌یه مادده‌یه‌كی خۆراكی هه‌بێت كه ڕێگری له ته‌شه‌نه‌ی ئه‌مجۆره‌ی شێرپه‌نجه بكات. كاپسایسین، كه مادده‌یه‌كی كیمیایی ناو بیبه‌ری سووره، ته‌شه‌نه‌ی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانی له كرتێنهرهكاندا ڕاگرت.
توێژه‌ران كاریگه‌ری كاپسایسینیان له‌سه‌ر سێ جۆری خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی سی مرۆڤ تاقیكرده‌وه‌و ده‌ركه‌وت كه قۆناغی یه‌كه‌می ته‌شه‌نه‌ی ئه‌م خانانه ڕاده‌گرێت.
هه‌روه‌ها خۆراكێكیان دا به مشكێك كه شێرپه‌نجه‌ی سی له‌گه‌ڵ بوو و له خۆراكه‌كه‌دا كاپسایسین هه‌بوو، له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ژماره‌ی خانه تهشهنهكردووهكانی ئه‌و كرتێنهرانهی كه ئه‌و خۆراكه‌یان پێدراوه زۆر كه‌متر بووه له به‌راورد به‌و مشكانه‌ی كه ئه‌م خۆراكه‌یان نه‌دراوه‌تێ.