دەشنێ سەبارەت بەمەسیح بوونی روونکردنەوە دەدات
خانمە گۆرانیبێژ و چالاکوانی مەدەنی کورد دەشنێ موراد، روونکردنەوەی دا سەبارەت لە ملکردنی ملوانکەی مەسیح.
دەشنێ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە ملوانکیەکی مەسیحی لە ملدایە، لە نوسینێکدا روونکردنەوە دەدات سەبارەت بە مەسیح بوونی لەملکردنی ملوانکەی مەسیح.
دەشنێ، یەکێکه لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان، لە ساڵی 1986 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، کە ماوەیەک کاری پێشکەش و کاری مۆدێلی کردووە، هەروەها دەشنێ نازناوی “شەکیرای کوردی” پێدراوە، خاوەن هەوادارێکی زۆرە، و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.