كەسێكی نزیكی بارزانی بەكارەكە هەڵساوە بزانە بەتەمای چین
خواكوڕك
بەیانی ئەمرۆ 20ی 11ی 2016 دۆستی دێرینی گەلی کوردستان و وەزیری پێشووتری فەرەنسا بێرنارد کۆشنێر بە هاوڕێیەتی باڵیۆز پیتەر کالبرێس بالیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە کرواتیا لە رێگای هەرێمی کوردستانەوه چوونەته رۆژئاوای کوردستان بۆ کووبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی پەیەدە و چاودێری کردنی بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان.
هەر بە گوێرەی زانیاریەکان ئەو دوو کەسایەتیە بۆ ئاگادارکردنەوەی پەیەدە لەو بارودۆخە هەرێمایەتی و نێودەولەتیەی ئیستا هاتۆتە ئاراوە گهشتهكهیان ئهنجامداوه.
هەروەها قسەکردن لەگەڵ بەرپرسانی پەیەدە لهبارهی ئهو مهترسیانهی لەسەر رۆژئاوای کوردستان هەن و چارهسهركردنی كێشهی ئازادی و رێگری لە کاری سیاسی حزبەکانی دیکەی رۆژئاوا نەکەن و بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و کێشەکان لە نێوان خۆیاندا چارەسەر بکەن.
شایەنی باسە باڵیۆز کاڵبرێس لە سەردەمی ئەنجوومەنی حوکم و لە کاتی نووسینەوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق راوێژکاری مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو.