جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ستایشى نێچیرڤان بارزانى و حكوومه‌تى هه‌رێم و ڕۆڵى پێشمه‌رگه و خه‌ڵكى كوردستان دەكات
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
شه‌وى رابڕدوو 25ى نیسانى 2019، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا نێچیرڤان بارزانى و مایك پێنس، باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و ره‌وشى ناوچه‌كه كرد.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان دوایین ره‌وشى ئه‌منى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانى باس كردووه و هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌مریكا دووپات كردۆته‌وه كه له شه‌ڕى دژى تیرۆردا پشتگیرى و هاوكاریان پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان كردوه‌و جه‌ختیشی له گرنگی و هاوبه‌شى و به‌رده‌وامى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى هه‌ردوولا كرده‌وه بۆ به‌دیهێنانى سه‌قامگیرى له‌و ناوچانه و گه‌ڕانه‌وه‌ى یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ى عێراقى كه تا ئێستا نه‌گه‌راونه‌ته‌وه شوێنى خۆیان دواى نه‌مانى داعش.
مایك پێنس لاى خۆیه‌وه ستایشى نێچیرڤان بارزانى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵى پێشمه‌رگه و خه‌ڵكى كوردستانى كرد بۆ حه‌وانه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و بۆ پاراستن و به‌رگریكردن له پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه ڕووبه‌ڕووى تیرۆرى داعش ببوونه‌وه و جه‌ختى له به‌رده‌وامیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كرده‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر كه هێشتا هه‌ڕه‌شه له عێراق ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئارامى و سه‌قامگیریى وڵاته‌كه تێك بده‌ن.
هه‌روه‌ها پرسه سه‌رخۆشى له خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه و قوربانیانى تیرۆر كرد.