لە فێستیڤاڵی ئێل بەگی جاف کەسێک کوژرا و دووکەسیش برینداربوون

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە لە گوندی باخانی قەرەداخ، فێستیڤاڵی ئێل بەگی جاف بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لەنێو فێستیڤاڵەکەدا، کەسێک کوژرا و دووکەسی دیکە برینداربوون.

سەرچاوەیەكی ئاگاار رایگەیاند: “لە فێستیڤاڵەکەی ئەمڕۆ سەدان کەس لە عەشیرەتەکانی ئیل بەگی جاف بەشدارن و بە هەڵپەڕکێ و شایی فێستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت، بەڵام لەهەمانکاتدا بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لەنێوان چەند کەسێکدا شەڕەتەقە روویداوە کە بووەتە هۆی ئەوەی کەسێک بکوژرێت و دووانی دیکەش بریندارن”.

بەگوتەی سەرچاوەكە، تەقەکەرەکان دەستگیرکراون، فێستیڤاڵەکەش بەردەوامە و رووداوەکە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە نەبووە.

Back to top button