تورکیا ھێرشی کردە سەر پەکەکە

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ جارێکی تر سنوری عێراقیان بەزاندوو چەند پێگەیەکی گەریلاکانی پەکەکەیان بۆردومان کرد
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا ناوچەکانی گارەو زاب و ئەفشینیان بۆردومان کردوەو چەند ئامانجێکیان پێکاوە
پێشتر گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی ھەکاری ھێرشێکیان بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای تورک ئەنجامداو لەو ھێرشەدا سەربازێک کوژراو شەشی دیکە بریندار بوون

Back to top button