چه‌ند رێنمایه‌ك بۆ پاراستنی ته‌مه‌نی ئێسك

خواكوڕك

بەگوێرەی ئەو توێژینەوەی كە پزیشكان لەسەر نەخۆشی رۆماتیزم و كێشەكانی تری ئێسك لەسەر 150 نەخۆش ئەنجامیان داوە، هەریەكەیان بە دەست یەكێك لە نەخۆشییەكانی كەمئەندامی ئێسك و ناڕێكی بڕبڕەی پشت، بەركەوتنی زەبر و ئازاری گرژی ماسوولكە و كڕكراگە و رەقبوونی بەستەرەكان، دەیانناڵاند.

یەكەم: خوێ‌…. خواردنی بڕێكی زۆری خوی دەبێتە هۆی لە دەستدانی بڕێكی زۆری كالیسیۆم كە دەبێتە هۆی بێهێز بوونی ئێسك و كەمبوونەوەی پتەوی ئێسك و دەبێتە هۆیەك بۆ شكانی ئێسك و درەنگ چاكبوونەوەی شكاوی ئێسك. بە پێی هەندێك توێژینەوە كە كراوە خواردنی پێنج تا 10 گرام خوێ لە رۆژێكدا دەبێتە هۆی لەدەست دانی هەزار گرام كالیسیۆم لە هەمان رۆژدا.

دووەم: سۆدە و خواردنەوە گازییەكان .. پێوەندییەكی زۆر بە هێزی هەیە لەگەڵ نەخۆشییەكانی ئێسك و دەبێتە هۆی داخوڕانی ئێسك و لە دەستدانی پتەوی ئێسك، لە ساڵانی 1950 رۆژانە تا سێ كوپ یان زیاتر سۆدە دەدرا بە منداڵەكان، بۆ ئەوەی ئێسكێكی بە هێزیان هەبێت، بەڵام ئێستە بە پێچەوانەوە زیاتر خواردنەوە گازییەكان بەكار دەهێنرێت، باشترین خۆراك بۆ بەهێزكردنی ئێسك شیر و خواردنەوەی شەربەتی سروشتییە كە بڕێكە زۆر كالیسیۆمی تێدایە كە خۆراكی پێویست دەدات بە ئێسك، سۆدە زیانێكی زۆر بە ئێسك دەگەیەنێت لە تەمەنی منداڵی و هەرزەكاریدا كە لووتكەی گەشەكردنی ئێسكە. بەكارهێنانی بڕێكی زۆری سۆدە دەبێتە هۆی لە دەستدانی فۆسفۆر كە كانزایەكە كاری پارێزگاریكردنە لە ئێسك.

سێیەم: بەكارهێنانی قاوە زیاد لە پێویست….ئەگەر رۆژانە زیاتر لە سێ‌ یان چوار كوپ قاوە بخورێتەوە، ئەوە زیان بە ئێسك دەگەیەنێت رێگە لە مژینی كالیسیۆم دەگرێت بەمەش بڕێكی زۆر كالیسیۆم لە دەست دەدەین. هەوڵبدە لە جیاتی قاوە چا بخۆیت بە پێی ئەو توێژینەوەی كە لە رۆژی جیهانی پاراستنی ئێسك كرا ئەوەیان دۆزییەوە كە چا مەترسییەكی كەمتری هەیە، بۆ ئەو كەسانەی كە بەدەست نەخۆشی ئێسكەوە دەناڵێنن.

چوارەم: زۆر خواردنەوەی كحول…خواردنەوەی قورس یان ئەو خواردنەوانەی بڕێكی زۆر كحول لە پێكهاتەكەیاندا هەیە، دەبێتە هۆی لاوازی ئێسك و تێكچوونی ئێسك، كاتێك دوو پەرداخ یان زیاتر كحول بخۆیتەوە، ئەوە رێگە لە بڵاوبوونەوەی كالیسیۆم دەگرێتو كار لە جگەر دەكات و رێگە لە دروستبوونی ڤیتامین D دەگرێت كە سوودێكی زۆری هەیە بۆ ئێسك.

Back to top button