ئیمارات لە مێژودا وەزارەتێک زیاد دەکات

دوای دروست کردنی وەزارەتێک بە ناوی وەزارەتی خۆشبەختی،حکومەتی ئەو وڵاتە وەزارەتێکی دیکەی زیاد کرد کە لە مێژودا بونی نەبوە وەزارەتەکەش ناوی وەزارەتی «ئەستەم نیە»یە
لە تویتێکدا شێخ محمد بن راشد ئال مەکتوب لە ئاماژەی بەوەداوە کە دروستکردنی وەزارەتی ئەستەم نیە بە ئامانجی روبەروبونەوەی سەرجەم ئەو پێشھات و مەترسی و ھەرەشانەیە کە لە ھەرکات ڕوبەڕوی ئیمارات دەبنەوە
لە کۆتایی تویتەکەیدا محمد بن ڕاشد دەنوسێت
«ئەستەم لە فەرھەنگی ئێمەدا نیە،بەشێک نیە لە بیری ئێمە،لە ئایندەشماندا شتێک نابێت ھەبێت بەو ناوەوە»

Back to top button