بەرهەم ساڵح سپۆنسەری فێستیڤاڵی ساڵانەی ئێڵ بەگی جاف ـی کردووە کە بەو هۆییەوە کەسێك کوژرا
دوایی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەکاتی بەڕێوەچونی فێستیڤاڵی ساڵانەی ئێڵ بەگی جاف له ژێر دروشمى “بۆ ئاشتەوایی و پێکەوە ژیانی نێوان تیره و هۆزەکان” كه‌سێك كوژرا.
به‌پێى ئەو زانیاریانه‌ى ده‌ست “خواکورك” كه‌وتووه له فێستیڤاڵەکەدا ئه‌مڕۆ هه‌ینى ۲٦ نیسان، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کە کەسێکى به‌شدابوو لە فێستیڤاڵی ئێڵ بەگی جاف، کوژرا.
فێستیڤاڵی ئێل بەگی جاف لە گوندی باخانی سەر بە قەزای قەرەداغ لە پارێزگای سلێمانی، كرایه‌وه و به‌وهۆیه‌وه شەڕ دروست بووە، كه‌سێك كه پێشتر كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌بووه كوژراوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆیش له هه‌ڵوێستێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراودا ئامانج شەوکەت حاجی موشیر دواى ۱٦ ساڵ بێ ده‌نگى ده‌شكێنێت و به نامه‌یه‌ك هێرشى كرده سه‌ر ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و فێستیڤاڵه و ڕاى گه‌یاندبوو كه موزایەدە بە خوێنی باوکییه‌وه نه‌كرێت.
بەپێی زانیارییەکان بەرهەم ساڵح خەرجی فێستیڤاڵەکەی جافی لە ئەستۆ گرتووە و ڕۆشنبیرانی کورد ئەوە بە گەڕانەوە بۆ سەردەمی خێڵ و کۆنەپەرستی لەیەک دەدەنەوە و ڕەخنەی توندی ئاراستە دەکەن.