كێ شانسی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی هه‌یه‌

خواكورك

ئه‌مرۆ 20ی 11ی 2016، دەنگدەرانی كۆماری فه‌ره‌نسا به‌شداری بنكه‌ و پێگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خولی یه‌كه‌م ده‌كه‌ن ،بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی خولی یه‌كه‌م له‌ نێوای پارته‌كانی (ڕاست و ڕاستی ناوین) بۆكاندیدی سه‌رۆكایه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی فه‌ره‌نسا .

 

ده‌نگده‌ران له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ كەوا چاوەرێ دەكرێت لە فەرەنسا ئەنجام بدرێت،  ده‌نگه‌كانیان ده‌ده‌ن به‌ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاندیدانه‌ی كه‌ بڕیار وایه‌ به‌هاری ساڵی داهاتوو ببێته‌ سه‌رۆكی فەرانسا، خولی دووه‌می ئه‌م هه‌لبژاردنانه‌ش هه‌فته‌ی داهاتوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌بێت ، بۆ هه‌ڵبژاردنی كاندیدیك له‌و ٧ كه‌سه‌ی كه‌ خۆیان كاندید كردوه‌، هاوكات ٦ له‌و‌ كاندیدانه‌ش ئه‌ندامی باڵای پارتی كۆماریێه‌كانن كه‌ پارتێكی راست ڕه‌وه‌ له‌ فه‌ره‌نسایە.

 

به‌ پی ئه‌و داتا و ئامارانه‌ی كه‌ سه‌نته‌ره‌كانی ڕاپرسی بڵاویان كروه‌ته‌وه‌ هه‌ردوو كاندید ‌ (ئالان ژوپی ) كه‌ پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بووه‌ دۆستێكی زۆر نزیكی گه‌لی كورده‌ و نیكۆلا ساركۆزی كه‌ پێشتر سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بووه‌ به‌ هێزترین ده‌نگیان هێناوه‌ .

 

چاودێران و شاره‌زایانی سیاسی تایبه‌ت به‌  كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌ڵین “دیبه‌ت و گوفتوگۆ ته‌له‌فزیۆنیه‌كان گرنگیه‌كی یه‌كجار زۆری هه‌یه‌ له‌ رازیكردنی ده‌نگده‌ران ” به‌گشتی و ده‌نگه‌كانی پارتی ئازادی ناسیوناڵیست كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌نگده‌ریان هه‌یه‌ ، ده‌نگه‌كانیان زۆر جار ده‌توانێت ده‌رئه‌نجامه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه‌، هه‌ر به‌پی ئه‌و چالاكی و كه‌مپه‌ین و دیبه‌یتانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌كانی ڕابردوو ئه‌نجام دراوه‌ ده‌ری ده‌خات كه‌ (ئالان ژوپی )به‌هێزترین كاندیده‌ و ته‌واوی ڕیكۆرد و پیوانه‌كانی بڕیوه‌ . به‌ڵام ئه‌گه‌ری سوپرایزی سیاسی و ده‌رئه‌‌نجامی هه‌ڵبژاردن به‌ كراوه‌یی ده‌مێنیت.

سه‌رچاوه‌ Alarabia . Net

Back to top button