باراك ئۆباما پشتیوانی خۆی بۆ كاندیدبوونی جۆ بایدن ڕاگه‌یاند

جۆ بایدن جێگری پێشووی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشوو ده‌كات، كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی 2020ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ فه‌رمی پشتیوانی خۆی بۆ ڕابگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كان سه‌ر بكه‌ون و بتوانن كۆشیكی سپی بخه‌نه‌وه‌ سه‌ر ڕێی ڕاستی خۆی.
دوای یه‌كلابوونه‌وه‌ی له‌ خۆ كاندید كردن، سه‌رچاوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ بایدن پێوه‌ندی به‌ ئۆباماوه‌ كردووه‌ و داوای لێ كردووه‌ به‌ هه‌موو تواناوه‌ پشتیوانی بكات، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكایش ده‌سپێشخه‌ری كردووه‌ و خۆكاندیدكردنی بایدنی به‌ كارێكی مه‌زن بۆ داهاتووی ئه‌مه‌ریكا و گه‌له‌كه‌ی ناوبرد و هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆی بۆ دووپات كردووه‌ته‌وه‌.
بایدن له‌میانه‌ی دیدارێكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانان له‌ ویلمینگتونی ویلایه‌تی دیلاویر دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌ كرده‌وه‌، كه‌ ئۆباما پشتیوانییه‌تی، به‌ گرنگیشی زانیوه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنم و كلیلی كۆشكی سپی بۆ دیموكراته‌كان وه‌ربگرمه‌وه‌.
جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوێنێ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا به‌ فه‌رمی كاندیدبوونی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاند و گوتی، بۆ پاراستنی به‌هاكانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ و پێگه‌مان له‌ جیهان و  سه‌روه‌ری و دیموكراسییه‌تمان، خۆم بۆ پۆستی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاندید ده‌كه‌م.
Back to top button