کوڕی سەرکردەیەکی کۆچکردووی یەکێتی پەیامێک بۆ یەکێتی دەنێرێت، دەڵێت قبوڵناکەم لەوەزیاتر موزایدە بە خوێنی باوکی شەهیدم بکرێت

.

بەبۆنەی تێپەڕینی ۱٦ساڵ بەسەر کۆچی سەرکردەی یەۆێتی شەوکەت حاجی مشیر، مالباتی ئەو سەرکردەیە پەیامێکی ناڕەزایەتی ئاراستەی یەکێتی دەکەن و دەڵێن قبوڵناکەین لەوە زیاتر بە خوێنی باوکیانەوە بکرێت.

 

ئامانج شەوکەت حاجی مشیر لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکێک بوو لە کاندیدانی یەکێتی، پەیامێکی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە دوای تێپەڕبوونی ١٦ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی باوکی، بابەتی فێستیڤاڵی ئێل بەگی جافی قۆستووەتەوە و تیایدا باس لەو”غەدرە دەکات کە لە ناوی باوکی و خۆی و خانەوادەکەی کراوە”.

نووسیویەتی”من وەک ئامانجی شەهید شەوکەتی حاجی موشیر دەمەوێت بەم پەیامە ڕاو سەرنجی تایبەتی خۆم لەسەر ئەم ڤیستیڤاڵەی ئێل بەگی جاف، بۆ ڕای گشتی بڵاوبکەمەوە. چوونکە ناکرێت لەوە زیاتر بێدەنگبم بەرامبەر ناحەقیەک کە دەرحەق بە باوکی شەهیدم و خانەوادەکەم دەکرێت. دوای ١٦ ساڵ بێدەنگی ئەمڕۆ ئەڵیم ئیتر بەسە! موزایەدە بە خوێنی باوکی شەهیدمەوە مەکەن”.

 

ئامانج شەوکەت حاجی موشیر لە پەیامەکەیدا دەڵێ فێستیڤاڵی ئێل بەگی جاف کراوە بە ئامرازێک بۆ مەرامی شەخسی و سیاسی “بەجۆرێک کەناوی عائیلە و بنەماڵەی ئێمە بەکار ئەهێنرێت بۆ کۆکردنەوە و بانگێشتکردنی خەڵک بۆ فیستیڤاڵەکە، لەکاتێکا خێزانی شەهید شەوکەت دواهەمین کەسە کە لە ئەنجامدانی ئەم بۆنەیە ئاگادارە”.

 

دەشڵێ”ڕێکخەرانی ئەم فیستیڤاڵە بۆ رێزگرتن لە باوکم گوایە بەتەمان سبەی پەردە لە سەر وێنەیەکی لابدەن، بەڵام لە راستیدا ئەم ڕێزگرتنە تەنها بۆ مەرامی سیاسی و بەرژەوەندی شەخسی خۆیان و بەکارهێنانی ناوی باوکمە. ئەمانە کەسانێکن کە دەمێکە سیاسەتێکی ناپاک بەکاردێنن بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی ولە هەمانکاتدا خۆ دەوڵەمەندکردنیان لەلایەن دەسەلاتەوە، ئەو سیاسەتەش تەنها بە “موزایدە بە خوێنی شەهیدەوە” وەسفدەکرێت”.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەو کەسانە دوای تێپەڕبوونی ١٦ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی باوکی پێیان قورس بووە تەنیا جارێک سەردانی خانەوادەکەی بکەن، دەشڵێ لەدوای شەهیدبوونی باوکی خێزانەکەی کراوەتەوە کرێچی و نووسیویەتیشی” حزبێکی زەبەلاحەوە، نەیانتوانی ماف و موستەحقاتی خانەوادەکەم بپارێزن”.

 

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاشکرای کردووە کە هەشت مانگ لەمەوپێش و لە کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە کاندید بووە لەسەر لیستی یەکێتی دەنگی تەواوی بەدەستهێناوە بەڵام وەک خۆی دەڵێ کورسییەکەی دزراوە.

نووسیویەتیشی” لەوە زیاتر قبوڵم نیە! چونکە دیارە بێدەنگی ئێمە وای کردووە کەسانێک بێ شەرم و بێ باک کەی ویستیان ناوی باوکم بەکاردێنن بۆ خۆزل کردن و خۆ دەوڵەمەنکردن وەکو وابێت ناوی شەهید شەوکەت وەسیلە و ئامرازێکی باش بێت بۆ خۆ گەورەکردن”

Back to top button