بۆ ته‌ندروستیه‌کی باشتر خواردنی کوله‌که‌ له‌یادمه‌که‌

کولەکە یەکێکە لە سەوزە گرنگەکان و چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری بۆ تەندروستی مرۆڤەکان هەیە، بۆیە دەبێت گرنگی بەخواردنی بدرێت.

کولەکە دەوڵەمەندە بە چەندین ڤیتامین و ماددەی گرنگ کە سوودیان بۆ تەندروستی لەش هەیە، پێویستە گرنگی بە خواردنی بدرێت، سوودە گرنگەکانی کولەکە بریتین لە.

کولەکە باشترین خۆراکە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، چونکە یارمەتی دابەزاندی شەکری خوێن دەدات.

کولەکە تەندروستی دڵ دەپارێزێت، هەروەها خواردنی کولەکە دەپارێزێت لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، پارێزگاری لە تەندروستی لەش دەکات.

خواردنی کولەکە بۆ ئەو کەسانە باشە کە دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێن، چونکە کولەکە دەبێتە یارمەتی دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش دەدات.

کولەکە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و کالیسۆم و پڕۆتین، ئەم ماددانە گرنگن بۆ لەش بەرگری لەش بەهێز دەکەن، هەروەها دەبێتە هۆی بەهێزووبوونی ماسولکەکان، و چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن دەکات.

Back to top button