به‌وێنه‌.. شێوه‌ی قه‌ڵه‌وترین منداڵی جیهان گۆڕا

ماڵپەڕی جیهانیه‌کان بڵاویان کرده‌وه‌ کوڕێکی ئیندۆنوسی کە بە “قەڵەوترین منداڵی جیهان” ناسراوە، نیوەی کێشی پێشووی دابەزاندووە و بەهۆیەوە شێوەی گۆڕاوە.
ئاریا بیرمانا تەمەن 12 ساڵ، لەپێناو بەدیهێنانی خەونەکەی تا ببێت بە یاریزانی تۆپی پێ کێشی دابەزاندووە، بۆ ئەو مەبەستەش هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هاوکارییان کرد تا 106 کیلۆگرام لە کێشی داببەزێنێت تا کێشی لەشت بە 85.8 کیلۆگرامدا.
ئاریا لە ڕابردوودا بێزار بوو لە زۆری کێشی کە وایدەکرد بەهۆیەوە نەتوانێت یاری لەگەڵ هاوڕێکانی بکات.
لەو کاتەوە بیرمانا نەشتەرگەری بۆ گەدەی ئەنجامدراوە، لەگەڵیدا سیستمی خۆراکی داناوە و ڕاهێنانی بە بەردەوامی ئەنجامداوە تا کێشی دابەزیوە.
Back to top button