لە ساڵی 2020 سەنگافورە تاكسی فرۆكە بەكاردەهێنێت

لە دەستپێشخەرییەكی تازە و نوێدا وڵاتی سەنگافورە دەبێتە یەكەمین وڵات لە جیهاندا كە بەنیازە تاكسی فرۆكە لە وڵاتەكەی بەكاربهێنێت.

دەستەی پەیوەندییەكان و گواستنەوەی سەنگافۆرە ڕایگەیاندووە، كە وڵاتەكەیان ئامادەكارییان كردووە تاوەكو لە ساڵی 2020 تاكسی فرۆكە بەكاربهینێت.

دەستەكە وردەكاری زیاتری لەسەر ئەو جۆرە تاكسی فرۆكەیە باسی كردووە، روونی كردووەتەوە كە ئەم جۆرە تاكسییانە، بەبێ شۆفێر كاردەكەن و لە ڕێگەی سیستەمێكی تایبەتییەوە لە شوێنێكی دیكەوە كۆنترۆل دەكرێن.

تاكسی فرۆكەكان وەكو تاكسی ئاساییە نییە لە هەڵگرتنی سەرنشینەكان، چونكە تەنها توانای هەڵگرتنی 2 سەرنشینی هەیە، یەكێك لە تایبەتمەندییەکانی ئەم تاكسیە فرۆكەیە ئەوەیە بەكارەباوە كاردەكات و بارگاوی دەكرێتەوە.

Back to top button