نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧١ دۆلار و ٦٢ سەنتە، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦٢ دۆلار و ٨٤ سەنت.

ئەوەش لە  کاتێکدایە دوێنی نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧٤ دۆلار و ١٩ سەنت بووە و بەوەش هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بڕی ٢ دولار و ٦٢ سەنت دابەزیووە و ، لە کاتێکدا دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا ٦٥ دۆلار و ٧٩ سەنت بووە و بەوەش هەر بەرمیلێک بڕی ٢ دۆلار و ٣٧ سەنت دابەزینی بەخۆیەوە دیوە .

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

جگە لەوەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی هەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران کە نەوتی هەناردەکراوی ئەو وڵاتە دێنێتە سەر سفر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.

Back to top button