خواكوڕك ئابرووچوونێكی یه‌كێتی له هه‌ڵه‌بجه ئاشكرا ده‌كات

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتوو، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌رێگای پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی بێ گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دایه ده‌ستی كردووه به دابه‌شكردنی زه‌وی له‌ژێر ناوی دابین كردنی زه‌وی بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ری دژ به داعش”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنی زه‌وی له‌لایان پارێزگاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، له‌ژێر ناوی دابینكردنی زه‌وی بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی داعش، به‌ڵام له‌بنه‌ره‌تدا ئه‌م زه‌ویانه بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان نیه، ناوی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی داعش كه سه‌ر به یه‌كێی نین سه‌ر به پارتین، ده‌رهێنراوه و زه‌ویه‌كانی كاری بازرگانی پێده‌كرێـت”.
دابه‌ش كردنی زه‌وی له ده‌سه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ڵبجه‌دا نیه تا زه‌وی دابه‌ش بكات
به پێی یاسا له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه”
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی به‌خواكوڕك راگه‌یاندوه، بازرگانی كردن به زه‌ویه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به بێ گه‌رانه‌وه بووه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه ئه‌مه به‌پێی یاسا ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دایه، به‌ڵام یه‌كێتی له‌رێگای پارێزگاره‌كاندا، ئه‌و زه‌ویانه‌ی دابه‌ش كردووه، ناوی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی داعشی كه سه‌ر به یه‌كێتی نین و پارتین یان سه‌ر به لایانی ترن، ده‌رهێناوه”.
ناوی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه كه سه‌ر به یه‌كێتی نین
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” یه‌كێتی بۆ بازرگانی كردن به خه‌ڵك ئه‌م زه‌ویانه‌ی به‌نایاسایی دابه‌ش كردووه، هیچ رسووماتێكی یاسای نیه، ته‌نها بۆ بازرگانی كردنه به خه‌ڵك له‌كاتێكدا یه‌كێتی ناوی ته‌واوی ئه‌و شه‌هیدانه‌شی ده‌رهێناوه كه له حزبه‌كه‌ی یه‌كێتی نین”.